زێدان لە پیرێز تووڕەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی زۆرێك لە یانەكانی ئەوروپا لە میركاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا جووڵەیان كردووە و چەند بۆندێكیان واژوو كردووە و چەند یاریزانێكیشیان ماڵئاوایی لێ‌ كردووە، بەڵام ئەو یانەیەی كە هەموانی تووشی شۆك كردووە بەوەی بۆند واژوو ناكات ڕیاڵ مەدریدە ئەو یانە زەبەلاحەی بەردەوام جیهان تووشی شۆك دەكات بە بۆندە گەورە و زەبەلاحەكانی گالاكتیكۆس كە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی واژووی دەكات لە ئێستادا زێدانی ڕاهێنەر تووڕە كردووە بەوەی ڕەتی كردۆتەوە هیچ جۆرە بۆندێكی بۆ واژوو بكات لەم میركاتۆیەدا بە پاساوی ئەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگەری لە سەر باری دارایی یانە پاڵەوانەكەی ئیسپانیا هەبووە بۆیە نەیان توانیوە جووڵەیان هەبێت لە میركاتۆدا.

زیزۆ ئەم وەرزە ئەم پێكهاتەیەی لە بەر دەست دایە

ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی لەو بارەیەوە بڵاوی كردۆتەوە: زێدان تووڕەیە لە پیرێزی سەرۆك و لە ئەنجومەنی بەڕێوە بردنی ڕیاڵ، چونكە ئەو چەند یاریزانێكی كردۆتە دەرەوە و داوای واژوو كردنی 3 بۆندی فەڕەنسی كردووە كە ئەوانیش هەریەك لە (پۆڵ پۆگبا و كیلیان ئیمباپێ‌ و ئیدواردۆ كامافینگا)ن، بەڵام پیرێزی سەرۆك بە هیچ جۆرێك ئامادەیی تیادا نەبووە بۆندیان پێشكەش بكات بەڵكو بە زیزۆی ڕاگەیاندووە كە لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا بۆند واژوو دەكات لەگەڵ دەست پێكی میركاتۆی هاوینەی داهاتوو ئەمەش بە تەواوەتی ڕاهێنەرە ئەفسانەكەی تووڕە كردووە، چونكە دەزانێت بەو پێكهاتەیەوە كە لە بەر دەستی دایە ناتوانێت كێبڕكێ‌ بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا