چەمچەماڵ دوو یاریزانی گواستەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی چەمچەماڵ پاڵەوانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان و یەكێك لە یانە بەشدارەكانی خولی نایابی وەرزی نوێی ئامادەكارییەكانی بۆ كێبڕكێی داهاتووی دەست پێ‌ كردەوە.

یانەكە پاش ئەوەی كۆتایی بە پەیوەندییەكانی هێنا لەگەڵ هەرێم كەلاری ڕاهێنەری پێشوو توانی بۆند لەگەڵ وەلید محەمەدی ڕاهێنەری كەركوكی واژوو بكات لەو چوار چێوەیەشدا هەوڵەكانی بە مەبەستی گواستنەوەی چەند یاریزانێكی پێویست بۆ هێڵەكانی یانەكە دەست پێ‌ كرد.

زانا شوانی ڕاگەیاندنكاری شاری چەمچەماڵ لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوی كردۆتەوە: ئەمڕۆ یانەی چەمچەماڵ بۆندی لەگەڵ دوو یاریزانی نوێ واژوو کرد كە ئەوانیش هەریەك لە دڵشاد حسێن هێرشبەری پێشووی یانەی برایەتی و دانیار محەمەد كە ئەمی دواتر یاریزانی هەریەك لە یانەکانی کفری و رزگاری و هەڵۆ و هەڵەبجە و شێروانە بووە و لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات.

یانەی چەمچەماڵ سەرەڕای كەم دەرامەتی و هەبوونی كێشەی دارایی زۆر، بەڵام توانی پاش سزا گەورەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوو بە سەریدا سەپاند توانی بە باشی بگەڕێتەوە و لە پلە دووەكان توانی كێبڕكێ‌ بكات بە ڕێبەرایەتی هەرێم كەلاری و سەركەوتنی بۆ ڕیزی پلە یەكەكانی كوردستان مسۆگەر كرد بە پلەی دووەم و دواتریش لە ڕیزی پلە یەكەكان لەگەڵ هەمان ڕاهێنەری كێبڕكێی سەختی بەرامبەر سەرجەم یانەكانی پلە یەك كرد و توانی سەركەوتن مسۆگەر بكات بۆ ڕیزی پلە نایابەكانی كوردستان و بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و قاییل بوونی یانەی هەڵۆی ڕكابەری كرایە پاڵەوانی خولی پلە یەكەكان لە ئێستاشدا لەگەڵ ڕاهێنەری نوێ‌ وەلید محەمەد بە هیوایە لە ڕیزی نایابەكانی كوردستان كێبڕكێ‌ بكاتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا