خالید شوانی: توانیمان مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سولفه‌ دابین بكه‌ین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، “یه‌كێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی نۆدا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتحادی بوو”.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی باڵای دروستكرد، کە كاری دانوستاندن بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی، په‌رله‌مانی عێراق و هێزه‌ سیاسییه‌كان”.

وتیشی، “زیاتر له‌ 20 تا 25 سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌م شانده‌ بۆ به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، په‌رله‌مان، فراكسیۆن و هێزه‌ سیاسییه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ده‌ره‌نجام توانرا مادده‌ی 10 و 11 له‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 جێگیر بكرێت، له‌م یاسایه‌دا شایسته‌ دارایی و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا دیاریكراوه‌”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئه‌م شایسته‌ داراییانه‌ كه‌ له‌وێ دیاریكران، گه‌ر بهاتبا حكومه‌تی ئیتیحادی وه‌كو خۆی جێبه‌جێی بكردبایه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی كه‌ دواتر له‌ تیمه‌كانی چاودێری دارایی هاوبه‌شدا ره‌نگی دایه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ وردبینی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌كرا ئێمه‌ هه‌نگاوی باشتر بنێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕگانه‌ی یاساكه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا توانیمان مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سولفه‌ دابین بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو بڕگه‌كانی مادده‌كانی 10 و 11 له بوودجه‌ی گشتیدا جێبه‌جێ ده‌كرێن”.

دووپاتیشی کردەوە، “ئێمه‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌ده‌ین، چونكه‌ پێمان وایه‌، باشترین شوێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، حكومه‌تی ئیتیحادی و به‌غدایه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و بنه‌ما‌ یاساییه‌كان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا