پەرلەمانتارێک دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی تەندروستیی دهۆک ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شنۆ ئەشقی، پەرلەمانتاری کوردستان دەڵێت: پێنج بەرهەمی خۆراکی کە لە ژیانی ڕۆژانەی هەموو ماڵێک بەکاردەهێنرێت بە نایاسایی و بە بێ پشکنین لە گومرگی ئیراهیم خەلیل داغڵی پارێزگای دهۆک دەکرێت.

شنۆ ئەشقی لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووە، “لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک بەقەبارەی دەیان ملیۆن دۆلار مانگانە تەنها لە ڕێگەی هاوردەکردنی  پێنج مادەی خۆراکی گەندەڵی دەکرێت”.

وتیشی: پێنج بەرهەمی خۆراکی کە لە ژیانی ڕۆژانەی هەموو ماڵێک بەکار دەهێنرێت بە نایاسایی و بە بێ پشکنین لە گومرگی ئیراهیم خەلیل داغڵی پارێزگای دهۆک دەکرێت بەچاوساغی حکومەت و وەزارەتی تەندروستیی، بێباکانە لەپێناو گیرفانی چەند بەرپرسێک ئاسایشی خۆراک و تەندروستی هەوڵاتیانی ئەو دەڤەرە خراوەتە ژێر مەترسیەکی جدی.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەر بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هاوردەکردنی ئەو پێنج بەرهەمە خۆراکییە (هەموو جۆرەکانی شیر، ڕۆن و زەیت، خواردنەوەی وزە بەخش و کحولی، مادە سەرەتاییەکان) تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستیی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستیدایە بۆ ئەوکۆمپانیا و بازرگانانەی کە لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراون بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستیی لە پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان گشتاندنی بۆ کراوە، بەڵام تەنها لە پارێزگای دهۆک کاری پێ ناکرێ و  ڕێگەنادرێ بەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە بەڕێکاری یاسایی ئەم بەرهەمە خۆراکیانە هاوردە بکەن”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “لەچەند هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی نوسراوێکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکیمان ئاگادارکردەوە لەم کارە مەترسیدارە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا