داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان ده‌كرێت

پۆڵەتیك پرێس
ژماریەك لە دەنگە ناڕازییەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم گردی زەرگەتە گردبوونەوەو داوایانكرد، رێخەری گشتی بزوتنەوەكە و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی گشتی دەستلەكاربكێشنەوه‌.

ئەردەڵان فاتیح، نوێنەری دەنگە ناڕزییەكانی گۆڕان بە په‌یامنێری پۆڵەتیك پرێس-ی رایگەیاند، داوا دەكەن رێكخەری بزوتنەوەكە و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی گشتی دەستلەكاربكێشنەوە، لەبەر ئەوەی “ئەوان لەڕێبازی كۆچكردوو نەوشیروان مستەفا و دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان لایانداوەو خیانەتیان كردوە”.

وتیشی:”ئەو ستافەی ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەبەن شكستیان هێناوە لەسیاسەت و ئیدارەدانی بزوتنەوەكە و راستگۆ نەبوون لەڕاپەڕاندنی كارەكانیان و لەكارنامەی گۆڕان لایانداوە خیانەتی گەورەیان كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داواده‌كه‌ن تیمی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت بكشێنەوە، به‌وته‌ی ئه‌رده‌ڵان فاتیح، “تیمه‌كه‌ نوێنەرایەتیان لەحكومەت شكستیهێناوە”.

وتیشی، “لەناو گردی گۆڕانەوە فەرمان بەپاسەوانەكان كراوە تا رێگەمان پێنەدەن بچینە ناو گردەكەو لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا بەیاننامەكەمان بخوێنینەوە”.

بەوتەی نوێنەری دەنگە ناڕازییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان ئەوان واز لەگۆڕان ناهێنن، بەڵكو واز لەوانە ده‌هێنن كە ئێستا بزوتنەوەكە بەڕێوە دەبەن و پلانی كاركردنیان بۆداناوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا