پۆڵەتیک پرێس
قۆخ یەکێکە لە میوە هاوینەییە بەناوبانگەکان جگە لەوەی وەک میوە دەخورێت لە بەشێکی زۆری زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
قۆخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و جەڵتەی مێشک دەکات، چەوری کەمە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.
قۆخ بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، بەڵام توێکڵەکەی لە میوەکانی دیکە زیاتر پیسی بەسەرەوە دەنیشێت بۆیە پێش خواردنی پێویستە زۆر بە جوانی بشۆرێتەوە