کاکاو چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان لە بەڕیتانیا دەریانخستووە کاکاو ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە کە خانەکان لە تێکچوون و پوکانەوە دەپارێزێت، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و ڕێگری لە پیربوون دەکات.

توێژینەوەکان باس لەوەش دەکەن شوکولاتەی ڕەش سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە چونکە کاکاوێکی زۆری تێدایە، ئەمەش تەندروستی دڵ دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو سوودانەشدا پێویستە بەڕێژەیەکەی دیاریکراو بخورێت وزیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیان.

بەکارهێنانی شوکولاتە یان کاکاو یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن و تەندروستی دەمارە خوێنەکان دەدات، لەگەڵ ئەوانەشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا