ئایا ڕەشکە بۆ توشبووانی شەکرە بەسوودە؟

پۆڵەتیک پرێس

ڕەشکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پڕۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا، ترشەئەمینی و دژەئۆکسانەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەتایبەتی بۆ توشبووانی شەکرە بەپێی ماڵپەڕی”food-ndtv”.

بەپێی توێژینەوەکان ڕەشکە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بۆیە زۆر گرنگە لە سیستمی خۆراکی توشبووانی شەکرەدا هەبێت، توشبووانی شەکرە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ ڕەشکە یارمەتیدەرە لە ڕێکخستن و دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ چونکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان.

كيفية تناول حبة البركة - ويب طب

بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر کاریگەری لەسەر زیادبوونی هەوکردنەکانی جەستە هەیە، توێژینەوەکان سەلماندویانە ڕەشکە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکات کە هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی دیکە، بەتایبەتی بۆ توشبووانی شەکرە لەجۆری دوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا