چەند خواردنەوەیەک بۆ کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە

پۆڵەتیک پرێس

ترشەڵۆک و سووتانی گەدە یەکێکە لە کێشەیەکی دیکە کە بەشێکی زۆری کەسەکان لە ڕەمەزاندا ڕوبەڕووی دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوەیە لەکاتی رۆژو شکاندا.

خواردنە زۆر چەورەکان، شیرینیەکان، خواردنەوە گازیەکان و ئەو خورادنانەی ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە گەدە لەکاتی ڕۆژو شکاندا.

چەند خورادنەوەیەکی سروشتی هەیە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتن یان کەمکردنەوەی ترشەڵۆک و سوتانی گەدە لەوانە:

-ئاو، یەکێکە لەو خواردنەوانەی یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی و ئازاری گەدە دەدات.

-چای زەنجەفیل، گەدە هێور دەکاتەوە و یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی گەدە دەدات.

-شەربەتی سروشتی میوە، شەربەتە ترشەکان ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن، بەڵام ئەو شەربەتانەی ڕێژەی ترشیان کەمە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ترشی گەدە وەک، شەربەتی گێزەر، شوتی، هەرمێ و چەوەندەر.

-شیری بادەم، شیرێکی بەهێزە و کێشەکانی گەدە کەم دەکاتەوە.

-ئاوی گوێزی هندی، ئاوی گوێزی هندی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لەش شێدار دەکاتەوە و ترشی گەدە کەم دەکاتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک