خواردنەوەی شەربەتی پڕتەقاڵ بەگەدەی بەتاڵ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن خواردنەوەی شەربەتی پڕتەقاڵ بەگەدەی بەتاڵ وادەکات هەموو ڕۆژەکە هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، بەپێی ماڵپەڕی”ئێکسپرێس”ی پزیشکی.

بەشێوەیەکی گشتی ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک بەیانیان بەگەدەی بەتاڵ شەربەتی میوەکان دەخۆنەوە و کاری جگەر و پەنکریاس بە فرەکتۆزی زیادە قورس دەکەن دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر لە پشوودان، بەوەش پەنکریاس چالاکتردەبێت چونکە چەند شەکر زیاتر بێت چالاکی ئەویش زیاتر دەبێت بۆیە لەوکاتەدا پێویستە خواردنە شیرینەکان نەخورێن.

Sohati - 6 أضرار لشرب عصير البرتقال على الريق

لەگەڵ ئەوەی شەربەتی پڕتەقاڵ هەستی تێربوون زیاددەکات، بەڵام خواردن و خواردنەوە شیرینەکان لەبەیانیاندا دەبنە هۆی قورسکردنی کاری جگەر و پەنکریاس و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر، بۆیە پێویستە بە ئاگاداری و ڕێژەیەکی کەم بەگەدەی بەتاڵ بخورێن و بخورێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا