ئایا دوای چاک بوونەوە دووبارە توشی شێرپەنجەی خوێن دەبیتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

پرسیارێکی زۆر دەکرێت دەربارەی ئەوەی ئایا دوای ئەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، چاک دەبیتەوە دووبارە توش دەبیتەوە؟ وەڵامی ڕاست بۆ ئەم پرسیارە ئەوەیە کە بەڵی دەکرێت دوای چاک بوونەوەش دووبارە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ببیتەوە، بەڵآم دەکرێت توشبوونەوەت لەبەر ئەم هۆکارانە بێت

١-وەڵام نەدانەوەی وەرگرتنی چارەسەری یەکەم جار

٢-تەواونەکردنی چارەسەرەکان لە ماوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن

٣-هەندێک لە خانە شێرپەنجەییەکان زۆر بچوکن و بەباشی چارەسەریان ناگاتێ

بەڵام توشبوونەوە بە نەخۆشیەکە مانای ئەوە نیە، کە تۆ بێهیوا بیت و چارەسەری نیە بەڵکو دەتوانیت دووبارە چارەسەر وەرگریتەوە، ڕەنگە دووبارە بەکار هێنانەوەی چارەسەر ڕزگارت بکا لە نەخۆشیەکە

ئەو نیشانانەی کە دوای چاک بوونەوەت دەری دەخات دووبارە توشبویتەوە

-ئازاری ماسولکە و پوکانەوەی ئێسک
-سەر ئێشە
-ئارەق کردنەوە
-تا ی بەرز
-هەناسە توند بوون دوای ئەنجام دانی چالاکی ئاسان
-نەکردنی پشکنین بۆ تەواوی خانە شێر پەنجەییەکان

چەندین نیشانەیتر هەن کە دەکرێت لە ڕێگەی سەردانی پزیشکەوە بزانیت باشتر وایە، دوای چاک بوونەوەت بە پێی پێوست سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین ئەنجام بدەیت بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی توش نەبوویتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا