سوودەکانی گوێزی هندی

پۆڵەتیک پرێس

گوێزی هندی بەهەموو بابەتەکانیەوە واتا زەیت، شیر و ئاوی گوێزی هندی سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ لەش هەیە، ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە، بەڵام ئەو چەوریە سوودبەخشە و وزە دەبەخشێت، هەروەها گوێزی هندی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

گوێزی هندی لە بەشێکی زۆری خواردن و بابەتی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، چونکە سوودێکی زۆری هەیە لەوانە:

-ئاردی گوێزی هندی
دەتوانرێت ئاردی گوێزی هندی لەجیاتی ئاردی گەنم بەکاربهێنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، پڕۆتینن و چەوریە سوودبەخشەکان، هەروەها ڕێژەیەکی کەم شەکر و کالۆری تێدایە.

-زەیتی گوێزی هندی
لەگەڵ ئەوەی زەیتی گوێزی هندی ڕێژەیەکی زۆر چەوری لەخۆ دەگرێت بەڵام چەوری سوودبەخشە و وزە بەلەش دەبەخشێت، یارمەتی مێشک دەدات و لە نەخۆشی زەهایمەر دەیپارێزێت، دەتوانرێت لەجێی زەیت، کەرە و ڕۆن بۆ دروستکردن و سورکردنەوەی خواردنەکان بەکاربهێنرێت.

-ئاوی گوێزی هندی
سوودەکانی ئاوی گوێزی هندی سەرسوڕهێنەرە و لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە ڕێژەیەکی کەم چەوری و کالۆری تێدایە ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و لەش شێداردەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە شێدار و ڕووناکی دەکاتەوە، ئاوی گوێزی هندی تامێکی نایابی هەیە بۆیە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بخورێتەوە.

-شیری گوێزی هندی
شیری گوێزی هندی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ڤیتامین و کانزاکان، بۆیە خواردنەوەی سووودێکی زۆری هەیە، تاکە زیان لە شیری گوێزی هندیدا ئەوەیە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە، ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێت پێویستە زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت و بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا