ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن

پۆڵەتیک پرێس

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە بەهۆی دابەشبوونی خانەکان بە ناڕێکی ڕوودەدات، ئەو گەشەکردنەش دەکرێت لەهەر شوێنێکی جەستەدا ڕووبدات، سیستمی خۆراکی ناتەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە.

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن:

-ئاردی سپی
بەشێکی سەرەکی هەموو ماڵێکە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنرێت، چونکە زیادەڕەویکردن تێیدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات، هەروەها ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن بەرزدەکاتەوە.

-گەنمەشامی مایکرۆوەیڤ
بەشێوەیەکی گشتی هەمووان حەزیان بە گەنمەشامی هەیە، بەڵام ئەو گەنماشامییەی لە زەرفدایە و لە مایرۆوەیڤدا ئامادەکرێت مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.

Kamu Harus Tahu, 5 Jenis Makanan yang Dapat Menurunkan Kualitas Sperma

-گۆشتە ئامادەکراوەکان
گۆشتە ئامادەکراوەکان دەوڵەمەندن بە نیترات و نیتریت هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ئەو چەورییانەیان تێدایە کە دەبنە هۆی قەڵەوی.

-خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوە گازییەکان هیچ کاتێک بۆ جەستە بەسوودنین، دەوڵەمەندن بە شەکر گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان زیاددەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا