شەش سەوزەوات کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ڕێژەی ئەنسۆلین کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەخۆشی شەکرە هەیە، چونکە نەخۆشی شەکرە وادەکات جەستە توانای بەرهەمهێنانی ڕێژەی تەواوی لە ئەنسۆلین نەبێت و نەتوانێت بەشێوەیەکی گونجاو بەکاریبهێنێت.

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆری لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن هەیە، بەپێی ماڵپەڕی هێلس لاین ئەم سەوزەواتانە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن:

-گێزەر
ڕێژەیەکی زۆر بێتاکارۆتینەکان، ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یەکێکە لە بژاردە زۆر باشەکان بۆ توشبووانی شەکرە.

فوائد الجزر: إليكم أهمها وأبرزها - ويب طب

-بڕۆکلی
دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین، پڕۆتین و کانزاکانی کالیسیۆم، سیلینیۆم و مەگنسیۆم، تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەی هەیە، ماددەی “سلڤۆراڤان”ی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلۆکۆز دەدات.

10 étel, nagyon magas rosttartalommal: csökkentik az étvágyat, tisztítják a beleket - Fogyókúra | Femina

-کاهوو
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە، هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە و بەیەکێک لە باشترین سەوزەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت.

فوائد الخس للبشرة وكيفية استخدامه للحفاظ عليها | الطبي

-خەیار
ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە جەستە شێداردەکاتەوە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و یارمەتی دابەزینی دەدات.

10 فوائد مذهلة لتناول الخيار يوميًا | الوفد

-بامێ
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

5 reasons to love okra | CNN

-توور
سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی شەکرە هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر دەکات.

فوائد الفجل الأحمر للنساء خارقة... هل فكرت بها؟ | مجلة سيدتي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا