ئەم کەسانە نابێت هەنگوین بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

خواردنی هەنگوینی سروشتی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە گرنگتریانیان بەهێزبوونی بەرگری جەستەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ماڵپەڕی “ئزڤیستیا” پزیشکی پسپۆر لەبواری بەرگری و هەستیاری ئێرینا ئیسترینا ڕایگەیاند هەنگوین بۆ بەشێک لە خەڵک بەسوودە و بەشێکی دیکە کە هەندێک نەخۆشییان هەیە نابێت بیخۆن.

پزیشکەکە باسی لەوەکرد هەرچەندە هەنگوین سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفۆنزا و سەرمابوون بەکاردەهێنرێت بەڵام هەندێک کەس دەبێت لە خواردنی دووربکەنەوە چونکە زیانی دەبێت.

پزیشکەکە جەختی لەوەکردەوە هەنگوین کاربۆهیدراتە سادەکانی تێدایە مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروستدەکات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان قەڵەون، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە نەیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا