ئەو خواردنانەی یارمەتی مانەوەی گەنجێتی و جوانی دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆمانەوەی گەنجێتی و جوانی، سیستمی خۆراکی تەندروست پێکهاتووە لە هەموو بەرهەمەکانی چەوری و کاربۆهیدرات و پڕۆتین، بەڵام بەڕێژەیەکی دیاریکراو.

ماسی و سەوزەواتەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و یارمەتی مانەوەی گەنجێتی دەدەن، سەوزەواتەکان بەگشتی و شێلم و توور بەتایبەتی یارمەتی لەش دەدەن لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، توو یان شاتوو سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکان.

زەیتە تەندروستەکانی وەک کەرەی عەلی بابا ترشە بەسوودەکانی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاڤۆکادۆ چەوریە تەندروستەکانی تێدایە و بەهەمان شێوە ڕۆڵێکی گرنگی لە مانەوەی گەنجێتی و جوانیدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مانەوەی گەنجێتی و جوانی پێویستە واز لە خواردنە خێرا و ئامادەکراوەکان بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا