باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو

پۆڵەتیک پرێس

ئاو خواردنەوە لە هەموو کاتەکاندا باشترین چارەسەرە بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشیەکان، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە پارێزگاریکردنی تەندروستی جەستەدا هەیە.

خواردنەوەی ئاو چەند گرنگە ئەو کاتەی ئاویشی تێدادەخورێتەوە ئەوەندە گرنگە، نابێت تەنها لەکاتێکی دیاریکراورد بخورێتەوە بەڵکو دەبێت بەردەوام تەواوی ڕۆژەکە بەڕێژەیەکی گونجاو ئاو بخورێتەوە هەروەها دەبێت هەمووان ئاگاداری ئەو کاتانە بین کە باشترینن بۆ خواردنەوەی ئاو ئەوانیش:

-ڕۆژانە دوای لە خەوهەستان خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بە گەدەی بەتاڵ دەستپێکە بۆ ڕۆژێکی تەندروست و پڕ لە چالاکی، چونکە یارمەتی تەندروستی گشتی و شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.

-خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش هەر ژەمێک وادەکات خواستی خواردن کەمبێتەوە و ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-پێویستە پێش و دوای ڕاهێنانە وەرزشییەکان ئاو بخورێتەوە بۆ شێدارکردنەوەی جەستە و پڕکردنەوەی ئەو شلەیەی جەستە لەکاتی وەرزشدا لەدەست داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا