پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی بەشێکی زۆری خەڵک توێکڵی سەوزەواتەکان لێدەکەنەوە بێئەوەی بزانن سەرچاوەیەکی بەها خۆراکیەکانیانە، توێکڵی پەتاتە بەیەکێک لە بەسوودترین توێکڵی سەوزەواتەکان دادەنرێت و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، ڕێژەیەکی زۆر ماددە ڕووەکیە کیمیایەکانی تێدایە وەک دژەئۆکسانێکی بەهێز کاردەکەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە، ڕیشاڵەکانی ناوی یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، تایبەتەمەندی دژەبەکتریای هەیە وەک چارەسەرێک بۆ لابردنی پەڵە ڕەشەکان بەکاردەهێنرێت، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە فشەڵبونیان دەکات، سوودێکی زۆری بۆ گەشەی قژ هەیە.