کاریگەرییەکانی خواردنەوەی چا و قاوە لەسەر هەڵوەرینی قژ

پۆڵەتیک پرێس

هەڵوەرینی قژ بەیەکێک لە کێشە بێزارکەرەکان دادەنرێت و کاریگەری لەسەر متمانەبەخۆبوون هەیە، پزیشکێکی پسپۆڕ باس لە کاریگەرییەکانی خواردنەوەی چا و قاوە لەسەر هەڵوەرینی قژ دەکات.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات خواردنەوەی چا و قاوە ئەگەری هەڵوەرینی قژ زیاددەکات، چونکە ئەو ماددانەیان تێدایە کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێندا ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی هەڵوەرینی قژە.

Trebuie să ştii asta! Care este cel mai bun moment al zilei pentru a bea  cafea | PUBLIKA .MD - AICI SUNT ȘTIRILE

 

پزیشککەکە جەختی لەوەکردووە هەرچەندە چا و قاوە سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، بەڵام پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنەوەیاندا نەکرێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەڵوەرینی قژیان هەیە، چونکە جگە لەوەی ئەگەری هەڵوەرینی قژ زیاددەکەن کاریگەرییان لەسەر تەندروستی قژ و پێستی سەر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا