پۆڵەتیک پرێس
پزیشکان و پسپۆڕان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی پیازی سەوز، چونکە یەکێکە لە سەوزەواتە گرنگەکان بۆ تەندروستی جەستە.
پیازی سەوز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی هەیە:
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان خواستی خواردن کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە کێشی جەستە دەکات، هەروەها یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-ئەو دژەئۆکسانانەی ناوی کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکەنەوە.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات و یارمەتی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکان لەجەستەدا دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و زینکی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.