کاریگەرییەکانی وازهێنان لە خواردنی گۆشتی سور

پۆڵەتیک پرێس

ئۆلگا کۆراپلیۆڤا پسپۆڕی خۆراک لە روسیا ئاماژەی بەوەکرد، کەمخوێنی و کێشەکانی ددان، بەشێکی سادەن لە لیستی ئەو کێشانەی دووچاری ئەو کەسانە دەبێت کە واز لە خواردنی گۆشتی سور دەهێنن.

ئۆلگا دەڵێت: کاتێک کەسێک سیستمی خۆراکی خۆی دەگۆڕێت و لە کەسێکی گۆشتخۆرەوە دەبێتە رووەکخۆر، دەبێت بزانێت جەستە پێویستی بە کاتە هەتا لەگەڵ ئەم گۆڕانەدا رادێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ١٠٠ گرام گۆشتدا نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ گرام پڕۆتین هەیە، لەکاتێکدا مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە ٦٠ بۆ ٨٠ گرام پڕۆتین هەیە، دەشڵێت: باشترە ٪٥٠ی سەرچاوەی ئەو پڕۆتینە ئاژەڵیی بێت.

ئۆلگا ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک مرۆڤ واز لە خواردنی گۆشت دەهێنێت، بۆ زاڵبوون بەسەر هەستی برسێتی، پەنا دەباتە بەر ئەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر هایدرۆکاربۆنیان تێدایە ئەوەش وا دەکات ئەگەری زیادبوونی کێشیان زیاد ببێت.

دەشڵێت: وازهێنانی تەواوەتی لە خواردنی گۆشتی سور دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین D  و B12، یۆد و فۆسفۆر و کالیسیۆم، لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆتینی ناو رووەک یارمەتیدەرە لە دەرکردنی کالیسیۆم لە جەستەی مرۆڤ ئەوەش زیان بە ددان و ئێسک و قژ دەگەیەنێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆلگا ئاماژەی بەوە کرد، هەر کەسێک دەیەوێت سیستمی خۆراکیەکەی بگۆڕێت بۆ سیستمێکی رووەکی، پێویستە سەرەتا پرس بە دکتۆر بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا