ئاماری سەرەتایی هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی و سنورەكەیان كردوە و زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هاتون و پێشبینی زیادبونی ڕێژەكەش دەكرێت .

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی پار هاتنی گەشتیار تا كۆتایی ئامار گەیشتە 86 هەزار گەشتیار، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ماوەی پشو و ڕۆژانی دوایی بگاتە نزیكەی 100 هەزار گەشتیار، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سنورەكە.

بە وتەی ئارام شوانی ئەمساڵ زۆربەی گەشتیاران هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن و لە دوای ئەوانیش هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕویان لەسنورەكە كردوەو هاتن هێشتا بەردەوامە.

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، هاوڵاتیانی هەرێم بۆ گەشتوگوزار ڕویان لە وڵاتی ئێران كردوە بە پلەی یەكەم و توركیاش بە پلەی دوەم و هەروەها وڵاتی مالیزیاش لە پلەی سێیەمدایە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا