كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی رەتیكردەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی رەتیكردوەتەوە بۆ دابینكردنی ڤاكسین دژی پەتای كۆرۆنا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات.

رەهێڵ فەریدون بریكاری وەزیری تەندروستی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە سێ كۆمپانیای ڤاكسین هەیەو دەتوانرێت بەفەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت بۆ كڕینی دەرمان ئەوانیش هەریەك لە كۆمپانیاكانی فایزەر و سینوفارم و ئەسترازینكا بوون، بەڵام دوای سێ مانگ یەكێك لەكۆمپانیاكان رەتیكردەوە مامەڵ لەگەڵ هەرێم بكات.

وتیشی، “زیاتر لەسێ مانگە لیژنەیەك لەشارەزایانی تەندروستی دروستكراوە و سەرەتا لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر كەوتنە گفتوگۆ بۆ كڕینی ڤاكسین، بەڵام هەفتەی رابردوو كۆمپانیاكە پێیان راگەیاندین ناتوانن مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكەن و تەنها وەك دەوڵەت لەگەڵ عێراق لەناردنی ڤاكسیندا هەڵسوكەوت دەكەن”.

راشیگەیاند، هەوڵی زۆریان داوە لەرێگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە تا راستەوخۆ كۆمپانیای ناوبراو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ڤاكسینەكە راستەخۆ لەگەڵ هەرێم بكات، بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون و كۆمپانیای فایزەر داواكەی رەتكردونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا