حکومەتی هەرێمی کوردستان: هەموو دنیا پێویستی بە کوردە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا تایبەت بە ساڵیادی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفال ڕایگەیاند، “لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرکردەکەی هەتا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووى ئەمنیەت و وزەوە زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ ٣٤ـەمین ساڵیادى شاڵاوى جینۆسایدى ئەنفالە لە هەرێمى کوردستان کە بە سیاسەتێکى شۆڤینیانە لە لایەن رژێمى بەعس، بە ئامانجى سڕینەوەى ناسنامە و لەنێوبردنى ئیرادەی گەلى کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دى، بەڵکو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلى کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکو لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرکردەکەی هەتا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووى ئەمنیەت و وزەوە زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت”.

لە درێژەدا ئاماژە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، “سەرەڕاى هەوڵەکانى حکومەت بۆ ناساندنى زیاترى شاڵاوى ئەنفال وەک جینۆسایدى گەلى کورد و قەرەبووکردنەوە و ڕێگریکردن بەرامبەر دروستبوونەوەى هەرجۆرە تاوانێکى لەم شێوەیە، پێویستە بە پێى دەستوور، حکومەتى عێراق قەرەبووى سەرجەم کەسوکارى قوربانیان و شەهیدانى کۆمەڵکوژییەکەى کوردستان بکاتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە بەرامبەریشدا وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆمان بە ئەرکدار و بەرپرس دەزانین لە هەر جۆرە هاوکاری و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و لەم پێناوەیشدا سەرەڕاى قەیران و ڕووداوە نەخوازراوەکان، چەندین پڕۆژەى گەورە و ستراتیژى لە گەرمیان ئەنجام دراون کە بناغەیەکى گرنگن لە بووژانەوەى ناوچەکە و دابینکردنى هەلى کار و ساغکردنەوەى بەرهەمى جوتیاران و بەردەوامیش دەبین لەم خزمەت و ئەو پەرەپێدانە، بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکارى شەهیدان و قوربانیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا