پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لە رێورەسمێكی فەرمیدا لە كۆشكی كۆماری پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری، واحید كریشچی، وەزیری كشتوكاڵ و دارستان، مەهمەت مووش، وەزیری بازرگانی و عادل كارائیسماعیلئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخان، و شاندی عێراقی كە یاوەری سوودانی بوون، ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون.
دوای رێوڕەسمەكە، كۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان شاندەكان دەستی پێ كرد.
لەلای خۆیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، سوودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا و پرسە گرنگەكانی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.