بەرپرسێكی یەكێتی: كورد لە كەركوك شەش كورسیەكەی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی هەڵبژاردنی یەكێتی لەكەركوك رایدەگەیەنێت،چاوەڕواندەكرێت كورد لەكەركوك شەش كورسیەكەی خۆی بەدەستبهێنێتەوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بەڵام شێوازی دابەشكردنی كورسییەكان ئاسان نابێت”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنەش پارتی بڕیاریداوە بە سەربەخۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكات، بەوتەی بەرپرسانیش بەشداریكردنیشی بەو شێوەیە لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كاریگەری لەسەر دەنگی كورد دەبێت.

عەلی قەڵایی، بەرپرسی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “بەشداریكردنی پارتی بەسەربەخۆ لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لەسەر ئاستی هەرێم هیچ كاریگەریەكی لەسەر كەمكردنەوەی دەنگی كورد نابێت، بەڵام بۆ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگەكانمان كەمدەكات”.

بەرپرسی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وتیشی “ئامادەكاری خۆمان بۆ ئەو هەڵبژاردنە كردووە و پێشبینیدەكەین لەكەركوك شەش كورسیەكەی پێشتر بەدەستبێنینەوە، بەڵام شێوازی دابەشكردنی كورسییەكان نازانین چۆن دەبێت رەنگە دابەشكردنی ئاسان نەبێت “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا