پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بەشی ناوشار ڕۆژ ئاوا، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، ئۆتومبیلی بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە.
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیس ناوشار رۆژ ئاوا، لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت، کە خاوەنی نوسینگەی بە کرێدانی ئۆتومبیل بووە، ژمارەیەک ئۆتومبیلی هاوڵاتیانی فرۆشتووە بەبێ ئاگاداری خۆیان.
له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد، خاوه‌نی نوسینگه‌ی (هـ) بۆ به‌كرێدانی ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، تۆمەتبارەکە کڕین و فرۆشتنی بە ئۆتومبیلەکانی هاوڵاتیانەوە کردووە بەبێ ئاگاداری خۆیان، دواتر هەڵاتووە.
دواى وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونيان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیپێكرد، توانرا شه‌وی ڕابردو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه لە سلێمانی ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ك ، ع) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه لەگەڵی به‌رده‌وامه.
تۆمەتبارەکە لە چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس، 8 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، به‌هۆی فرۆشتنی ئوتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی.