دەزگای لوتكە: كۆچبەرە رووتكراوەكانی رێگای یۆنان خەڵكی هەرێم و عێراقیان تێدانیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاربەدەستانی یۆنان و توركیا یەكدی بە رووتكردنەوەی 92 كۆچبەر لەسەر سنوورەكانیان تۆمەتبار دەكەن. نوێنەری دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان باس لەوەدەكات، هێشتا یۆنان زانیاری و ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەی بڵاونەكردوونەتەوە، بەڵام بەپێی میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە، ئەو كۆچبەرانە خەڵكی وڵاتانی سووریا و ئەفغانستانن و خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئێرانیان تێدا نییە.

رۆژی یەكشەممە، 16-10-2022، حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لووتكە لە یۆنان، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی 92 كۆچبەر كە لەسەر سنووری یۆنان و توركیا رووتكراونەتەوە، رایگەیاند، بەپێی پۆلیس و بەرپرسانی یۆنان ئەو كۆچبەرانە لە نزیك رووباری ئیڤرۆس لەسەر سنووری نێوان توركیا و یۆنان و لەلایەن هێزەكانی توركیاوە رووتكراونەتەوە، ئەو كۆچبەرانە بە سێ ئۆتۆمبێل و دواتریش بە بەلەم گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیكە لە یۆنان.

دەربارەی ناسنامەی كۆچبەرەكان حسێن حەمە ساڵح ئاماژەی بەوە كرد، هێشتا دەسەڵاتدارانی یۆنان و پۆلیسی ئەم وڵاتە هیچی لەسەر ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی میدیای فەرمی یۆنان كە لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی گواستوویەتیەوە، ئەو كۆچبەرانە خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئێرانیان تێدا نییە، بەڵكو خەڵكی سووریا و ئەفغانستانن.

رۆژی شەممە 16-10-2022، نۆتیس میتەراچی، وەزیری كۆچ و پەنابەرانی یۆنان لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی وێنەی كۆچبەرە رووتكراوەكانی بڵاوكردەوە و هێرشی كردە سەر توركیا، گوایە توركیا رووتیكردوونەتەوە و نووسیویەتی، رەفتاری توركیا بەرامبەر بە 92 كۆچبەر كە ئەمڕۆ لەسەر سنوور رزگاركراون شەرمەزارییە بۆ سەر شارستانیەت، چاوەڕوانین لە ئەنقەرە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكات و پارێزگاری لە سنوورەكانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا بكات.

ئیسماعیل چاتاكلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رەتیكردەوە كە كۆچبەرەكان لەلایەن توركیاوە رووتكرابێتنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا