بەهۆی هێرشەكانی توركیا لەمساڵدا لە رۆژئاوای كوردستان 411 كەس گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامبوون و بە پێی ئامارێك، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیكەم 411 هاوڵاتی لە ئەنجامی ئەو هێرشانە بوونەتە قوربانی و زیانێكی زۆر بەر ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری ئەو ناوچانە كەوتون.

ئاژانسی هاوارنیوز لە ڕاپۆڕتێكدا وردەكاری و ئاماری هێرشەكانی توركیاو هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیای لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بۆسەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوكردوەتەوە.

بە پێی ئامارەكە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە ئەنجامی ئەو هێرشەكانە 119 هاوڵاتی شەهیدبوون، كە لەو ژمارەیە 15 كەسیان منداڵن و 58 كەسیشیان شەرڤان بوون و لانیكەم 292 هاوڵاتی برینداربوون، كە 48 یان منداڵ و 23 یان شەرڤان بوون.

هەر بە گوێرەی ئامارەكە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە 59 سەربازی حكومەتی دیمەشق گیانیان لەدەستداوە و 91 سەربازیش بریندار بوون.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 29 خوێندنگە، چوار بنكەی تەندروستی، 10 پەرستگە و دەیان وێستگەی نەوت، گاز و كارەبا و هەروەها تۆڕی پەیوەندی و ناوەندی خزمەتگوزرای و ژێرخانی ئابووری كراونەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا