تره‌مپ كۆڵیدا: ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ست ده‌كه‌م

پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌ جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند.

تره‌مپ له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێس جۆ بایدنی وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناساند ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 20ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی جۆ بایدن ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ جۆ بایدن، كاندیدی سه‌ركه‌وتوی دیموكراته‌كان به‌ده‌نگی 270 ئه‌ندامی كۆنگرێس، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكرا.

په‌سه‌ندكردنی بایدن له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌په‌سه‌ندكردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هێرشیانكرده‌ سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا