سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان: دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی دوورە لە ڕاستیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی ئەسڵ و ئەساسی نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی ئەسڵ و ئەساسی نییەو هەندێک لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن بە ئامانجی سیاسی.

وتیشی “ئێمە خۆمان کوڕو کچی ئەم وڵاتەین و باش دەزانین میللەتەکەمان چ بابەتێکی قبوڵ نییە و لە پڕۆژەیاسای پەروەردە شتی وا باسنەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشداکە، سبەی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەن لەسەر  بابەتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا