پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خانەوادەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد.
لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و بەخشینی چەندین شەهید لەپێناو خاکی کوردستان.
وتیشی، یەکێتی ماڵی هەمیشەیی ئێوەیە و پشتیوانتان دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا. کەیسەکەی ئێوە مایەی نیگەرانی ئێمەشە و دڵنیابن هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
لەبەرامبەردا بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی کە بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بووە، بەپەرۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و پشتیوانبووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
جەختیشیان کردەوە، یەکێتی حزبی ئێمەیە و لەمەودواش بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن و لەسەر رێبازی پیرۆزی حزبی شەهیدان بەردەوام دەبین.