پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوانیوڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنوری ناحیەى شلادزێیان لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس: دوانيوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی گوهەرزێی لە زنجیرەی چیای مەتین بۆردومان کرد، کە دەکەوێتە سنوری شارۆچکەی ئامێدی لە باکووری پارێزگای دهۆک.
فڕۆکەکان ویستوویانە بارەگایەکى پەکەکە بکەنە ئامانج، بەڵام تائیستا زیانەکانى ئەو بۆردومانە نەزانراوە.
شایەتحاڵێک لەسنورەکە بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، تائیستاش فڕۆکە بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوەو ترس و دڵەڕاوکێیان لەناوچەکە دروست کردوە.