پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە خۆپیشاندانەکانی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ هاووڵاتی بەتەقەی هێزەکانی ئێران کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمە و کڵاشینکۆف تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و یەکێک لە کوژراوەکان ناوی شاهۆ خزرییە و تەقە بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکانی مهابادەوە دوو هاووڵاتی دیکەش کوژراون یەکێکیان ژنە و ناوی کوبڕا شێخییە و ئەوەی دیکەش ناوی زانیار ئەبوبەکرییە و ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە.