بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیزی گەردی ئاماژەی بەوەکرد، “ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە”.

وتیشی، “ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو راستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستان بە دڵتەنگییەوە ماڵئاواییت لێدەکات و مێژوو بە شانازییەوە ناوت دەهێنێت. رۆحت شاد و یادت بەخێر مامۆستای پایەبەرز”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا