پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی کردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەنوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد”.
ئەوەشی خستەڕوو، “دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، “تۆمەتبار (ھ، ر، س) لەدایکبووی 1984، لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەدوو تاوانی دزیکردندا لەماڵێکدا بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری دزیوە”.
ئەوەش هاتووە، “لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.