لە سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و دەستدرێژیکردنەسەر دوو کچ دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و دەستدرێژكردنە سەر دوو كچ بەناوی هەلی كارەوە دەستگیركرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن (35) ساڵ كە خەڵكی دەرەوەی هەرێمە دەستگیركراوە.

وتیشی، “ئەو کەسەكە ناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی و ژنان و كچانی هەڵخەڵەتاندووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی تۆمەتبارەكە دەستدرێژی كردووەتە سەر دوو كچ و بڕێك پارەشی لێ وەرگرتوون، رۆژی یەكشەممە هەردوو كچەكە سكاڵایان لەسەر تۆماركرد، دەست بەجێ تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

May be an image of 1 person and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا