کۆربەندی داڤۆس…کۆربەندی ئابووری جیهانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆربەندی داڤۆس، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم لەشاری داڤۆس لە وڵاتی سویسرا ئەنجام دەدرێت، بە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی ئامادەکاری بۆ دەکرێت و بانگهێشتی سەرۆک، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان دەکرێت و گەورە سەرمایەدارەکان و کەسانی دیار بەشداری تێدادەکەن.

لە سەرەتای ساڵانی 1990ەوە، داڤۆس بە میوانداری کردنی کۆربەندی ئابووریی جیهانی ناسراوە، کە کۆبوونەوەی ساڵانەی زستانە بۆ کۆکردنەوەی سیاسەتمەدارانی نێودەوڵەتی و ئابوریناسان، کە نوێنەرایەتی نوخبەی سەرانسەری وڵاتان دەکەن، بۆ تاوتوێکردنی کێشە سیاسی و ئابورییەکان ئەنجام دەدات.

ئەم شارە بچووکە لە چیاکانی ئالبدا، لایەنی دیکەی سەرنجڕاکێش هەیە وایکردووە ببێتە شوێنی گەشتیاران، شارۆچکەی بچووکی داڤۆس دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی “گراوبۆندن”  لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا لەسەر ڕووباری لاندۆیسەر، بەناوبانگە بە کۆمەڵێک چالاکی و وەرزشی بەفر لە زستاندا و ڕێڕەوی پیادەکردنی نێوان دیمەنی شاخە جوانەکانی ئالب لە هاویندا. شارۆچكەی داڤۆس ژمارەی دانیشتوانەكەی ناگاتە 11 هەزار كەس، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجراكێشی سرووشتەكەییەوە، سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە، بەتایبەتی گەشتیاری زستانە، ئەمەش بووەتە هۆی سەرچاوەی داهاتێكی زۆر باش بۆ دانیشتووانەكەی.

Davos Congress Centre - Wikipedia

مێژووی داڤۆس:

داڤۆس لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە بە کۆچکردنی ڕۆمانییەکان بۆ ئەو ناوچەیە وەک ناوچەیەکی نیشتەجێبوون ناسرا،  لە ساڵی 1280ی زایینی دەسەڵاتی فەرمانڕەوای پارێزگاکە فەرمانێکی دەرکرد، کە ڕێگا دەدرێت بەو کەسانەی بە ئەڵمانی قسەدەکەن لە شارەکەدا نیشتەجێبن لەگەڵ بەخشینی هەموو مافە ئیدارییەکانی خۆیان، لە ناوەڕاستی سەدەی 18 داڤۆس بوو بە شوێنێکی بۆ دەوڵەمەندەکان و ئەوانەی بەدوای چارەسەری سروشتی دەگەڕان، بەتایبەتی کەشوهەوای تایبەتی ئەو شارە بۆ نەخۆشییەکانی سی پێشنیار دەکرا، لە ناودارترین ئەو کەسایەتیانەی کە لە داڤۆس زستانەکانیان بەسەر بردووە بریتین لە نووسەری ئینگلیزی ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن، کە توشبووی نەخۆشی سیل بوو،  نووسەری ناودار ئارسەر کۆنان دوێل، هەروەها نووسەری ئەڵمانی توماس مان، کە خەڵاتی نۆبڵی بەدەست هێناوە و نووسەری ڕۆمانی ” چیای سەرنجڕاکێش” کە باسی شاری داڤۆسی کردووە.

کۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس، کۆبونەوەیەکە، بۆ نوخبەی گەورە بازرگانان و سیاسەتمەدارانی جیهان و هەروەها ژمارەیەک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان کە ساڵانە لە داڤۆس میوانداری دەکرێن.

دروستبوون و دامەزراندنی کۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس:

کۆربەندی ئابووریی جیهانی ڕێکخراوێکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بێ قازانجە، ئامانجی ئەم ڕێکخراوەیە باشترکردنی دۆخی جیهانە، لە ساڵی 1971 لە کۆلۆنی جنێڤ لە سویسرا لەلایەن پرۆفیسۆری بازرگانی کلاوس شواب دامەزراوە، لە ساڵی 2006 ئۆفیسی ناوچەیی لە پایتەختی چین، پەکین و نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کرایەوە، کەسایەتییە دیارەکان لە کۆڕبەندەکەدا سەرمایەگوزاری دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت لەسەر پرۆسەی دیاریکردنی لەپێشینەی سیاسەتی جیهانی و کێشە دیاریکراوەکان بخەنە پێش چاوی جیهانییەوە.

کۆربەندی ئابووری جیهانی لە کۆلۆنی/ جنێڤ جێگیرە و 600 کارمەندی هەیە لەگەڵ دوو ئۆفیسی بچوکی لە نیویۆرک و پەکین، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ئۆفیسی خۆی لە نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەبات، چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئالبەکان بەڕێوەدەچێت، بە تایبەتی لە ناوچە وەرزشییەکانی وەرزی زستانی داڤۆس، سەرکردەکان، سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، بازرگانان و سەرمایەدارە گەورەکانی زۆر لە وڵاتانی جیهان ئامادەی دەبن و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە تیایدا سەرکردەکانی کەرتی بازرگانی لەگەڵ کەسایەتی و سەرکردایەتییە دیارەکان لە بوارەکانی سیاسی و ئەکادیمی و خێرخوازی کۆدەبنەوە، کۆربەندی ئابووری جیهانی نزیکەی سێ هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە نزیکەی یەک لەسەر سێیان لە کەرتی بازرگانییەوە پێکهاتوون.

جگە لە کۆبوونەوە هەرێمییەکانی، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی پێنج ڕۆژی لە شاری داڤۆس لە ڕۆژهەڵاتی ئالب ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە، لەوانە تەندروستی و ژینگە، لە کۆبوونەوەکەدا نزیکەی 2500 بەشداربوو لە نزیکەی 100 وڵاتی جیهانەوە بەشداری دەکەن، لەوانە سەرکردە بازرگانییەکان، کەسایەتییە گشتییەکانی وەک سەرۆکی وڵاتان و حکومەت، وەزیرەکان و باڵیۆزەکان، بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەشداربووانی کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا، دامەزراوە ئەکادیمییەکان، ناوەندەکانی توێژینەوە، سەندیکاکان و تەنانەت سەرکردە ئاینییەکانی ئایینە جۆراوجۆرەکان.

ئامانجی کۆربەندەکە هاندانی کار و سیاسەت و زانستی هەموو سەرکردەکانی کۆمەڵگایە بۆ داڕشتنی کارنامەی ئابووریی جیهانی بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی جیهان، زۆرێک لە بەشداربووانی کۆربەندەکە سوود لە دەرفەتەکە وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت لەسەر بابەتەکانی وەک وەبەرهێنان لە وڵاتەکانیان و ئەنجامدانی گرێبەستی بازرگانی.

World Economic Forum | Davos Klosters

کۆربەندەکە لە چەندین هاوبەش و کۆمپانیای جیاواز پێکهاتووە لەوانە، هەزاران هاوبەشی ستراتیژی، کە لە کۆمەڵێک کۆمپانیای جیهان  هەڵبژێردراون و نوێنەرایەتی ناوچە و بوارە جیاوازەکانی کار دەکەن، بۆئەوەی پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ئەرێنی بکەن و لەگەڵ کۆڕبەندەکەدا کار بکەن بۆ یارمەتیدانی داڕشتنی کارنامەی جیهانی و ناوچەیی.

كۆمەڵێك كۆمپانیا ئەندامی كۆربەندەكەیە، كە چالاكانە كار دەكەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كۆربەندەكە لە ئاستی كارەكاندا و ڕێگا بە هاوکارانی پیشەسازی دەدات یارمەتیدەر بن لە سەرخستنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە بوارەکەدا.

هاوبەشانی گەشەپێدانی جیهانی، ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی 2007 لە کۆربەندەکەدا دامەزراوە بۆ چالاککردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە گەشەی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگەکانی پیشەسازیی خۆیان لە داهاتوودا، و بتوانن ببنە سەرکردەی گۆڕانکاریی ئابووری و کۆمەڵایەتی. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2013دا، ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هاوبەشی گەشەپێدانی جیھانیدا بەشداربوون، نزیکەی 370 کۆمپانیایە لە زیاتر لە 60 وڵاتەوە.

پێشەنگانی تەکنەلۆجیا ئەندامێکی دیکەی کۆربەندەکەن، کۆمپانیاکان گرنگی دەدەن بە گەشەپێدانی داهێنانی تەکنەلۆجیا کە ژیانی بەکارهێنەرانیان دەگۆڕێت و کاریگەرییەکی دوور و درێژیان لەسەر کار و کۆمەڵگا هەیە، بەرنامەی پێشەنگانی تەکنەلۆژیا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ئەو کۆمپانیایانە دیاری دەکات و ساڵانە ژمارەیەکیان لە سەدان داواکاری بۆ ئەندامێتی هەڵدەبژێرێت.

کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ڕێکخراوێکی ئەندامییە، لە هەزاران کۆمپانیای گەورەی جیھاندا ئەندامێتی هەیە، کە سەرمایەداربوونیان زیاترە لە پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی، ئەم کۆمپانیایانە لە ڕیزبەندی بەرزترین ئاستدان لە بواری خۆیاندا و ڕۆڵێکی سەرەکی  لە دیاریکردنی داهاتووی پیشەسازییەکەیان و ئەو ناوچەیەی کە تێیدا کاردەکەن دەگێڕن و پشتیوانییان بناغەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری جیهانی گونجاو بۆ باشترکردنی بارودۆخی جیهان.

ئەو بەشداربووانەی، بانگهێشتی فەرمی بۆ کۆڕبەندەکە وەردەگرن بە خۆڕایی دەچنە ناو کۆڕبەندەکە، لەهەمان کاتدا ئەو ئەندامانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە دەیانەوێت بەشداری بکەن بەبێ ئەوەی بانگهێشتی فەرمییان وەرگرتبێت، تێچووی بەشداریکردنیان نزیکەی 480 هەزار پاوەندە، هەروەها سەرکردەکانی جیهان و کەسایەتییە گرنگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکان ئامادەی کۆڕەکە دەبن.

لەئەمساڵدا، ڕۆژی دووشەممە15ی کانونی دووەمی 2024، 54ەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەبەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی دەستپێکرد و بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی  19ی کانوونی دووەم کۆتای دێت، کە لەئەمساڵدا نزیکەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆک وەزیران تێیدا بەشداردەبن، هەروەها نزیکەی دوو هەزار و 800 کەسایەتی سیاسی، ئابووری، زانستی و جیهان بەهەمان شێوە بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.

حکومەتی سویسرا تێچووی دابینکردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی داڤۆس بۆ ئەمساڵی 2024 راگەیاند، کە بە نۆ ملیۆن فرانکی سویسریی دەخەملێنرێت، کە دەکاتە زیاتر لە 10.5 ملیۆن دۆلار، تێچووی بڵاوکردنەوەی هێزە چەکدارەکان دەکەوێتە نێو بودجەی ساڵانەی حکومەت کە لەنێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024 دیاریکراوە و دەگاتە 32 ملیۆن فرانکی سویسری، کە دەکاتە 37.5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا