هێڵی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی سۆران – چۆمان لە قۆناغێ جێبەجێکردندایە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، راکێشانی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لەنێوان سۆران و چۆمان بە درێژایی 45 کیلۆمەتر لە جێبەجێکردن دایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پڕۆژەی ڕاکێشانی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی نێوان سۆران و چۆمان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە کە کێشەی ڤۆڵتیەی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای شاخاوی بوونی ناوچەکە، هەبوونی كێڵگەی مین و پاشماوەی جەنگ لە ناوچەكەدا یەكێکە لەبەربەستەكانی بەردەم پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی لە نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، تیمەکانی دەزگای گشتی كاروباری مین دەستیان بە پاكردنەوەی ناوچەکە لە مين و تەقەمەنیەکانی پاشماوەی جەنگ کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا