ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2003 لەعێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری سەركردە لەهاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، هۆشداریدا لەدووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2003 لەعێراق.

ئەحمەد عەبدوڵڵا لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئەمریكا كار لەسەر ئەنجامدانی سیناریۆیەك لەعێراق دەكات، كە تائێستا ناوەڕۆكەكەی بەتەواوی دیار نییە.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان وتیشی: گومان دەكرێت، ئەمریكا سیناریۆی ساڵی 2003 دووبارەبكاتەوەو لەرێگەی شەڕەوە دەسەڵاتی عێراق بگۆڕێت.

ساڵی 2003 ئەمریكا هێرشی كردە سەر عێراق‌و دەسەڵاتی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراقی لەناوبرد، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی ئەو دەسەڵاتە چەكی كۆمەڵكوژی هەیەو هاوكاری رێكخراوە تیرۆرستییەكانیش دەكات.

جبوری هۆشداریدا لەو سیناریۆیەی ئەمریكاو ئەوەشی وت: ئەو كارەی واشنتۆن عێراق بەرەو دۆخێكی خراپ دەبات‌و كێشەكانی بەغداش زیاتر دەكات.

هەروەها هۆشداری ئەوەشدا لەلایەن چەند وڵاتێكی بیانی و كەنداوەوە هەوڵی ئاژاوەنانەوە لەعێراق دەدرێت، بۆ ئەوەی ئەمریكا سیناریۆكە دووبارەبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا