دوورخراوە سیاسییەكان دەگەڕێندرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا داوا لە دوورخراوە سیاسییەكان دەكات مامەڵەی گەڕانەوە پێشكەش بكەن.

وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە دوورخراوە سیاسییەكانی نێو سوپای عێراق كردووە لە ماوەی دوو مانگدا داواكاری گەڕانەوە و دەستبەكاربوونەوە بۆ ناو سوپای عێراق پێشكەشبكەن.

راشیگەیاندووە ماوەكە لە 1ی ئەیلوولی 2020 تاكو 1ی تشرینی دووەمی 2020 دەبێـت.

بەهۆكاری سیاسی لە دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراقەوە بە سەدان و هەزاران سەرباز و پلەداری سوپای عێراق دوورخراونەتەوە لە پلەكانیان.

لە دوای هاتنەسەر كاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، باس لە گەڕانەوەی پلەدارانی پێشووی سوپای عێراق دەكرێت بەتایبەت ئەوانەی سەر بە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا