پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەتەوە بەشێوەیەك، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی حوزەیرانی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.
وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 147 هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت”.
ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزی.