ئەردۆغان هەڕەشەی لە سێداران لە کەسانێک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی زیاتر لە 70 هێکتار دارستان لە مارماریسی تورکیا سوتێنران، ئەردۆغان هەڕەشەی لە سێدارەدانی ئەو کەسانە دەکات کە دەستیان هەبووە لە سوتاندنەکەدا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە سوتاندنی دارستانەکانی مارماریس لە سێدارەبدرێن، داواش دەکات بە زووترین کات داری نوێ بڕوێننەوە.

وتیشی ”فاتیح سوڵتان چیمان پێ دەڵێت، دەڵێت هەركەسێك یەك دار لە دارستانەكەمدا ببڕێت، ملی دەپەڕێنم“.

ماوەی چوار ڕۆژە ئاگر لە دارستانەکانی مارماریسی تورکیا بەردەوامە.

لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، زنجیرەیەك ئاگری بەهێز بەشێكی زۆر لە دارستانەكانی توركیای گرتەوە، بەجۆرێك سەرەڕای زیانە ژینگەییەكان، هاوكات زیانی ماددی زۆریشی بەهاوڵاتیان گەیاند، بەشێك لە وڵاتانیش بەناردنی فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە هاوكاریی توركیایان كرد.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا