وەرزش بەس تۆپی پێ نیيە چالاکییەکانی تر کارا بکەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ماوەی چەند مانگێکە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەڵپەسێردراوە و ناکۆکی لە بڕیاری ئەندامەکانی نیگەرانی لای وەرزشکاران و یاریزانانی تۆپی پێ دروست کردووە ئەمە لە کاتێک دایە یەکێتی تۆپێ پێ ماوەی چەندین ساڵە ھەمیشە شانازی بەوەوە دەکرد کە ھیچ بەربەست و ڕێگریەک بە قەیرانی دارایشەوە نەیتوانیوە بەر بە چالاکییەکانیان بگرێت، بەڵام لە ئێستادا یانەکان و تیپەکانی تۆپی پێ کەوتونەتە بەر ڕەحمی بڕیاری تاک لایەنەی سەرۆکی یەکێتییەکە کە لە جیاتی چارەسەر کردن و پشتگیری کردنی ئەو بڕیارەی بە زۆرینەی ئەندامان دەنگی لە سەر درا کەوتە سەنگەر گرتن و یەکێتییەکەی کردە دوو لەتی یەکسان.

لە ئێستادا پێویستە جگە لە تۆپی پێ چالاکییەکانی تر دەست پێ بکاتەوە بۆ پڕ کردنەوەی ئەو فەراغە.

کاتی ئەوەیە یەکێتییە وەرزشییەکانی تر ئەسپی خۆیان تاو بدەن و ئەو پارەیەی بۆ یەکێتی تۆپی پێ تەرخان دەکرا چالاکییەکی تری پێ ئەنجام بدرێت و نەھێڵن کاریگەری ناکۆکی ناو یەکێتی تۆپی پێ بگاتە یەکێتییەکانی تر و لە غیابی تۆپی پێ چالاکییەکانی تر دەست پێ بکاتەوە ئەگەر نا ئەوا ھەموو شتێ دەبێتە قوربانی تۆپی پێ.

 

باشكاتب/ شڤان ڕەئوف

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا