پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی ئارتێتای راهێنه‌ری ئه‌رسیناڵ به یه‌كجاری مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی ئه‌ڵمانی له پێكهاته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، دواجار ئه‌و یاریزانه یانه‌ی دڵخوازی خۆی دیاریكرد.
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌كان زۆر چاویان له‌سه‌ر ئۆزێل نه‌بوو، جگه له‌و ئۆفه‌ره‌ی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی نه‌بێت، كه دواجار ئه‌و یاریكه‌ره رازی بووه بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز و نیوو له‌و یانه‌یه یاریی بكات.
یانه توركییه بری دوو ملیۆن پاوه‌ند به ئه‌رسیناڵ ده‌دات و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئۆزێل كه چوار ملیۆن و نیو پاوه‌نده ده‌ده‌ن.
ئۆزێل له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ساڵی 2013 رویكرده ئه‌رسناڵ و به‌ته‌واوی له‌و تیپه‌دا كه‌وت و كه‌مترین یاریی پێده‌كرا.