یۆرۆ نەیشن دوو لوتكەی ئاگرینی تیادایە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی پاڵەوانێتی دۆستانەی نەتەوەكانی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆ نەیشن بەردەوامە و ئەمشەویش ژمارەیەك یاری تر بەڕێوە دەچێت كە تیایدا دوو یاری لوتكە دەبینین لە نێوان هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی 4 هەر یەكیان لەوی دی بەهێزتر و كاریگەرترن.

یاری یەكەم لە نێوان مەكینەكانی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی سویسرا دەبێت كە تیایدا هەردوو هەڵبژاردە ئامانجی جیاوازیان هەیە سویسرا دەیەوێت لە نێو كێبڕكێكەدا بمێنێتەوە لە كاتێكدا ئەڵمانیا دەخوازێت 3 خاڵی تر بخاتە سەر خاڵەكانی تا بە تەواوەتی كێبڕكێ‌ بكات لە پێشەنگی كۆمەڵەكەیدا لەگەڵ ماتەدۆرەكەی ئیسپانیا كە ئەویش هەر ئەمشەو دەبێتە میوانی هەڵبژاردەكەی چیڤچینكۆ و هەوڵ دەدەن بردنەوەیەكی نوێ‌ تۆمار بكەن لە سەر حسابی ئۆكرانیا تا بەردەوام بێت بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی، چونكە دەزانێت مەكینەكەی ئەڵمانیا بە دواوەیەتی و چاوەڕێی هەر كەوتنێكی دەكات.

لیستی تەواوی یارییەكان:
ئازەربیجان X قوبرس
لاتڤیا X ماڵتا
ئەڵمانیا X سویسرا                 سەعات 9.45 ی شەو
ئۆكرانیا X ئیسپانیا                  سەعات 9.45 ی شەو
چیای ڕەش X لۆكسمبۆرگ     سەعات 9.45 ی شەو
دوورگەكانی فارۆ X ئەندۆرا    سەعات 9.45 ی شەو
لیختنشتاین X سان مارینۆ      سەعات 9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا