هازارد ئایندەی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا یەکلایکردەوە

ئیدین هازاردی بەلژیکی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نوێترین لێدواندا ئاماژەی بە کۆمەڵێک بارودۆخ کرد و کۆمەڵێک نهێنی درکاند لەسەر ڕابردوو و داهاتووی خۆی .

سەرەتا ئەستێرە بەلژیکێکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد زۆر دڵتەنگم بە ڕۆشتنی زێدان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید چونکە ئەو تایبەت و باشترین بوو من زۆر دڵخۆس بووم بە یاریکردن لەژێر دەستی ئەودا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە کارەکانی داهاتوودا .

سەبارەت بە ئاستی خۆی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هازارد ووتی ؛ دوو وەرزی زۆر ناخۆشم بەڕێکرد لەگەڵ ڕیاڵدا بەهۆی زۆر پێکانەوە بەڕاستی من قەد ئاوا دووچاری پێکان نەبووم لە پێشتردا ، سەبارەت بە ئایندەی خۆی و مێرەنگی هازارد ووتی من هێشتا گرێبەستەکەم سێ وەرزی ماوە لێرە دڵنیابن پاش یۆرۆ زۆر بە بەهێزی دەگەڕێمەوە من ئێستا هەموو سەرنجێکم لەسەر یۆرۆیە من تا کۆتایی گرێبەستەکەم لێرە دەبم و بۆ هێچ جێگەیەک ناڕۆم چوونکە ئێرە باشترین یانەی جیهانە .

لە کۆتایدا لێیان پرسی چ سەرنجێکت هەیە دەربارەی بە گەڕانەوەی بنزیمە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا هازارد ووتی پێویست بوو بنزیمە زووتر بگەڕیتەوە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەو خۆی سەلماندووە زۆر جیاواز و بەهێزە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا