بەیارخەڵاتی گەورەی مۆنزای بردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێشبڕێكانی ئۆتۆمۆبێلە خێرا میكانییكیەكانی فۆرمولا وەن بەردەوامە و خەڵاتی گەورەی ئیتاڵیا كە لە سەر گۆڕەپانی مێژوویی مۆنزا بەڕێوە دەچێت بە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو و دوور لە باڵا دەستی تیمی مارسیدیسەوە بە كۆتا هات.

لە سەر گۆڕەپانی مۆنزای مێژوویی لە وڵاتی ئیتاڵیا گەڕی 8 ی پێشبڕكێكانی پاڵاوانێتی جیهانی فۆرمولا وەن بەڕێوەچوو تیایدا بۆ یەكەم جار لە پاش زیاتر لە 24 ساڵ شۆفێرێكی فەڕەنسی توانی نازناوەكە بۆ خۆی دەستبەر بكات كە ئەویش بەیار گاسلی تەمەن 24 ساڵ شۆفێری تیمی ئەلفاتۆری – هۆندا بوو پاش ئەوەی توانی سوود لە كۆمەڵە ڕووداوێك وەربگرێت بە تایبەت سزادانی پاڵەوانی جیهان و پێشەنگی ئەم وەرزەش لویس هامیڵتۆن شۆفێری بەریتانی تیمی مارسیدیسی ئەڵمانی.

بەیار پاش تەواو بوونی پێشبڕكێكە كە بۆ یەكەم جار بوو لە ژیانیدا چووە سەر پۆدیۆم هاوشان لەگەڵ كارلۆس سانس لە تیمی ماكلارین – ڕینۆ كە پلەی دووەمی دەستەبەر كرد و لانس ستڕۆڵی كەنەدی لە تیمی ڕاسینگ بۆینت كە پلەی سێیەمی گرت بوو ڕایگەیاند: (تا ئێستا باوەڕ بە خۆم ناكەم كە بوومەتە پاڵەوان ئەوەندە دڵخۆشم نەتوانم هەستەكانم لە چەند وشەیەكدا كۆبكەمەوە، چونكە ئەمە یەكەم جارە لە ژیانمدا بچمە سەر پۆدیۆم وەك پاڵەوان و خاوەنی پلەی یەكەمیش ئەوە هەر باوەڕ پێنەكراوە).

هامیڵتۆن دوور لە پۆدیۆم

جێی باس كردنە ئەمە یەكەم جار بوو لەم وەرزەدا هەردوو شۆفێرەكەی تیمی مارسیدیس دوور بوون لە سەر سەكۆی پاڵەوانەكان هامیڵتۆنی پێشەنگی ڕیزبەندی پاش سزادانی تەنها پلەی 7 ی پێ‌ ڕەوا بینرا لە كاتێكدا ڤالتێری بۆتاسی هاوڕێی پلەی 5 ی گرت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا