دۆن لەگەڵ پرتوگال دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی دوێنێ‌ یەك شەممە لە یاری لوتكەی كالچیۆ لە نێوان لازیۆ ڕۆما و یۆڤنتۆس تۆرینۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ئەستێرەی ناوازەی یانەی خانمە پیرەكە تووشی پێكان هات لە پاژنەی پێیدا و بەو هۆیەوە یاریگای بەجێهێت لە خولەكی 75 دا.

ئەمڕۆ دووشەممە پێگەی توتو میركاتۆی ئیتاڵی لە بارەی هەڵوێستی ئەو یاریزانە لە بارەی گەشت كردن و پەیوەندی كردن بە كەمپی مەشقەكانی هەڵبژاردەی پرتوگال و ڕاپۆرتەكانی پزیشكانی یانەی یۆڤینتۆسەوە بڵاوی كردەوە: سەرەڕای تووش بوونی بەو پێكانە كە قاچی وەرگەڕا و پاژنەی ئازاری تیادایە، بەڵام ڕۆناڵدۆ هەر پەیوەندی دەكات بە كەمپی هەڵبژاردەی میللی پرتوگالەوە بەو هیوایەی بتوانێت لە یارییەكانی هەڵبژاردەكەدا بەشداری بكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دۆن لەگەڵ هاوڕێكانی دەبێت لە كەمپی هەڵبژاردەی پرتوگال، بەڵام جارێ‌ دیار نییە ئاخۆ دەتوانێت بەشداری بكات یاخود نا.

هەڵبژاردەی پرتوگال لە خۆئامادە كردن دایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەندۆرا لە یارییەكی دۆستانەدا پاشانیش لە دوو یاری یۆرۆ نەیشن دا ڕووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و كڕواتیا دەبێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا