بایرن X بەرشەلۆنە لوتكەی لوتكەكان

پۆڵەتیك – سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو هەینی سەعات 10 لە سەر یاریگای نوڕ لە شاری لیشبۆنەی پایتەختی وڵاتی پرتوگال یەكێك لە مەزنترین ڕووبەڕووبوونەوەكانی تۆپی پێ لە سەر ئاستی ئەوروپا بەڕێوە بچێت تیایدا دوو زەبەلاحی ئەوروپا بایرن میونخی ئەڵمانی و بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی دەدەن بە یەكدا و یەكێكیان سەركەوتن مسۆگەر دەكات بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە و ئەوی دی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.
یان بەرشەلۆنە ئەمشەو تۆڵە بۆ ئەتڵەتیكۆی هاونیشتمانی دەكاتەوە لە بەرامبەر كردنە دەرەوەی لە سەر دەستی لایبزیج ئەڵمانی یاخود بایرن بەرشەلۆنە دەكاتە دووەم قوربانی ئیسپانی دەستی ئەڵمانەكان لە تاك یاری قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگ دا.

هەردوو یانە لە سەر ئاستی ئەوروپا بەوە ناسراون كە دوو یانەی هێرشبەری تۆقێنەر و ناوازەن هەردووكیشیان بەربژێرن بۆ بردنی نازناوەكەی ئەم وەرزە دەكرا ئەگەر تیروپشك لە سەر ڕێگەی یەكتر داینەنانایە ئەوا لە یاری كۆتایی دەمانبینین چۆن دەدەن بە یەكدا و شانۆییەكی هاوشێوەی شانۆییەكانی شیكسپیر پڕ لە خۆێنیان پێشكەش دەكردین و ئازاترینیان دەبووە پاڵەوان لە بەرامبەر دێوەزمەكەی تر, بەڵام ئەمەش حوكمی تۆپی پێ یە دەتەوێت ببیتە پاڵەوان دەبێت بایرن لە سەر ڕێی خۆت لابەریت دەتەوێت نازناوەكانت بكەیتە 6 نازناوی جامە دوو گوێیەكە ئەوا دەبێت لە ڕێگەی گەیشتنت بە نازناوەكە میسی و هاوڕێكانی ماڵئاوایی پێ‌ بكەیت.

ماوەتەوە بڵێین تاقی كردنەوەی ڕاستەقینەی پاش كەرەنتینا و بڵاو بوونەوەی ڤابرۆسی كۆڕۆنا ئەم یارییەی ئەمشەوە بۆ هەردوو یانە هەر بۆیە دەبێت بایرن و بەرشەلۆنەش ئەو ڕاستی یە بزانن كە ئەمشەو شەوێكی ڕاستەقینەیە بۆ هیواكەی ئەوان بە داهاتوویەكی زێڕین لە سەر پشتی دێوەزمەیەكی هاوشێوەی خۆیان.

ئەمشەو هەینی سەعات 10
بایرن میونخ X بەرشەلۆنە

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا